zagros news agency

ڕاوێژکارێکی سوودانی: بەغدا ده‌یه‌وێ گرووپە چەکدارەکان ڕازی بکات تاكو هێرش نه‌كه‌نه‌ سه‌ر ئیسرائیل

ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری سیاسی، سەبھان مەلا جیاد ڕایگەیاند کە حکوومەتی وڵاتەکەی نایەوێت ببێت بە بەشێک لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنان و ئاماژەی بەوەشدا کە حکوومەتی عێراق لەگەڵ ئەوەدایە کە ململانێیەکە بە ڕێگای سیاسی و دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکرێت، لەبەر ئەوە ھەوڵی داوە گرووپە چەکدارەکانی لە عێراق، ڕازی بکات تا خۆیان لە شەڕی دژبە ئیسرائیل بە دوور بگرن.

سەبھان مەلا جیاد لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوەکرد، حکوومەتی عێراق ھەر لەسەرەتاوە، پاڵپشتی لەوە کردووە کە ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بوەستێندرێن و ئاگربەستیش لە غەززە ڕابگەیەندرێت.

ڕوونیشیکردەوە کە حکوومەتی عێراق لەگەڵ ئەوەدابووە کە شەڕەکە تەنھا لەنێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لە غەززە سنووردار بێت و بەرەو ناوچەکە پەرە نەسێنێت، تا ئەو کاتەی چارەسەرێک بۆ دۆخەکە دەدۆزرێتەوە.

گوتیشی: کاتێک ئیسرائیل غەززەی لاواز کرد، ئینجا شەڕەکەی گواستەوە بۆ باشووری لوبنان کە ئەوەش بووە پاساوێک تا بەرەکانی مقاوەمە بچنە نێو شەڕەکەوە“.

ئاماژەی بەوەشدا کە حکوومەتی عێراق لەسەر ئاستی دیپلۆماسی، بەردەوامە لە ھەوڵەکانی بۆ وەستاندنی شەڕ لە غەززە و لوبنان.

– ” حکوومەتی عێراق ھەوڵی داوە گرووپە چەکدارەکان ڕازی بکات تا خۆیان لە شەڕی دژبە ئیسرائیل بەدوور بگرن

ڕاشیگەیاند کە حکوومەتی عێراق ھەوڵی داوە گرووپە چەکدارەکان ڕازی بکات تا خۆیان لە شەڕی دژبە ئیسرائیل بەدوور بگرن.

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ دۆلار لەم ئاستەدایە

سەڵاح

سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات

سەڵاح

پەیامی سەرۆك بارزانی لە حەفتاو نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

یاسین