ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرێمەرلیگ.. وێستهام برینەکانی مانچستەر یونایتدی قۆڵترکردەوە و شکستی پێهێنا

لە یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی وێستهام یونایتد.

 

لە کۆتاییدا وێستهام یونایتد برینەکانی شەیتانە سوورەکانی قۆڵترکردەوە کاتێک یاریەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێی بردەوە.

 

لە تایمی یەکەمدا، یانەی مانچستەر یونایتد تا ڕادەیێک باشتر بینرا و چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی بەرامبەر، بەڵام لەو تایمەدا هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون لە هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر.

 

لە تایمی دووەم هەردوو یانە دەستیان بە فشارەکانیان کردەوە و لە خولەکی 74 سامرفێل گۆڵێکی بۆ وێستهام کرد، بەڵام لە خولەکی 81دا یاریزان کاسیمیرۆی بەڕازیلی ئەنجامەکەی بۆ مان یونایتد یەکسانکردەوە،

لە خولەکی دووی زیادکراوی ئەو تایمە ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ خاوەن یاریگا هەژمارکرد و یاریزان جارود بۆوین بە لێدانی سزا گۆڵی دووەم و سەرکەوتنی بۆ وێستهام کرد.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی وێستهام یونایتد بووە خاوەن 11 خاڵ شانبەشانی مانیونایتد، بەڵام بە جیاوازی گۆڵ وێستهام لە پلەی 13 دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٧٢ کەسی دیکە بە هۆی بۆمبارانی ئیسرائیل لە لوبنان کوژران

سەڵاح

لە پاکستان دادوەرێک ڕفێندرا

سەڵاح

وه‌زاره‌تی كاره‌با: دۆخی کارەبا ئاسایی بووەتەوە

سەڵاح