zagros news agency

پرێمەرلیگ.. چێڵسی سەرکەوتنێکی تریان بەدەستهێنا

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی پرێمەرلیگ، یانەی چێڵسی لە یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی نیوکاسل یونایتد بووەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی بلۆز توانیان یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە نیوکاسل بباتەوە.

 

لە سەرەتاکانی یارییەکە و لە تایمی یەکەمدا یانەکان دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان، بەڵام چێڵسی لە خولەکی 18دا دەستپێشخەری کردو گۆڵێکی لەڕێگەی نیکۆلاس جاکسۆن تۆمارکرد،

دوای چەندین هەوڵی تر نیوکاسلی میوان توانی بگاتە گۆڵی چێڵسی و لە خولەکی 32 یاریزان ئیسحاق توانی ئەنجامی یارییەکە یەکسانبکاتەوە لە سوودی یانەکەی.

 

لەگەڵ دەستپێکی گێمی دووەمدا و لە خولەکی 47دا یاریزان پالمەر توانی گۆڵی دووەمی چێڵسی تۆماربکات، دوای ئەوە هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، بەڵام یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

 

دوای ئەم سەرکەوتنە، یانەی چێڵسی کۆی خاڵەکانی گەیاندە 17 خاڵ و لە پلەی پێنجەمدایە، نیوکاسلیش بە 12 خاڵ لە پلەی 12ی ڕیزبەندیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەست بەسەر چوار تۆن زێڕ و زیوی ساختەدا گیرا

سەڵاح

ڕیاڵ مەدرید لە بۆنەیەکی تایبەتدا کارێراسی یاریزانی نوێی یانەکەی ناساند

یاسین

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاگادارى سەرجەم قوتابیان پۆلی ۱۲ى ئامادەیی دەکاته‌وه‌

سەڵاح