ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە

 

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە ڕاگەیاندراوێكیدا، ئەوەی ئاشكرا كرد، كە لە بازگەكانی سنووری سلێمانی ڕێگری لە نەوتی ڕەش دەكرێ بۆ گەیاندنی بە وێستگەكانی بەرهەمهێنانی 51 مێگاوات كارەبای تاسڵوجە و 29 مێگاوات كارەبای سلێمانی، بەوەش زیانێكی گەورە بە بەرهەمهێنانی كارەبا كەوتووە و بووەتە هۆی لەكاركەوتنی 80 مێگاوات كارەبا.

ئەمڕۆ 31ی 10ی 2024، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندراوێكی بڵاوی كردەوە و تێیدا ڕایگەیاندووە: “لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمى ئەمساڵ، ڕێگری لە گەیاندنی نەوتی ڕەش بۆ وێستگەی بەرهەمهێنانی 51 مێگاوات کارەبای تاسڵوجە و وێستگەی بەرهەمهێنانی 29 مێگاوات کارەبای سلێمانی دەکرێت.”

ئاماژەی بەوەش كردووە، كە “نەوتەکە لە هەولێرەوە بۆ هەردوو وێستگەکە دەنێردرێت و کارەبای بەرهەمهاتووە دەچێتە ناو تۆڕی کارەباى هەرێم و بەسەر هاووڵاتیان دابەش دەکرێت.”

ئەوەیشی خستووەتە ڕوو، كە “وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان هەوڵێکی زۆری بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە داوە، بەڵام تا ئێستا وەک خۆی ماوەتەوە و چارەسەر نەکراوە و هەردوو وێستگەکە به قەبارەى 80 مێگاوات کارەبا لەکار کەوتوون و زیانی گەورەی بە بەرهەمهێنانی کارەبا گەیاندووە.”

لە كۆتایی ڕاگەیاندراوەكەیدا، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان داواكارە، كە “به زووترين كات ڕێگە بە گواستنەوەی سوتەمەنى له بازگەكان بدرێت، تاوەكوو ئەم دوو ويستگەيه جارێکی تر بەگەڕ بخرێنەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

لە دۆسیەی كپكردن بە پارە، ٣٤ تۆمەت به‌سه‌ر تره‌مپ دا ساغ کرایەوە

سەڵاح

کۆبوونەوەى یەکلایکردنەوە و چارەسەرى گرفت و کێشەکانى زەوی و زار

دڵشاد

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەڵێنی کاراکردنی یاسای سەربازیی زۆرەملێ دەدات

یاسین