ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نووسينگه‌ى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا ستايشى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات

 

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2024/11/7 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ به‌ڕێز ڕادو بوتوم، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتيی ئەورووپا له‌ هه‌رێمى كوردستان‌، كرد.

له‌ ديدارێكدا، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو بۆ دامه‌زراندنى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، تاوتوێ كران.

به‌ڕێز به‌رپرسى نووسینگەی یەکێتيی ئەورووپا وێڕاى پيرۆزبايى بۆ سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، ئاما‌ژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ به‌پێى هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌وان، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان، سه‌ركه‌وتووانه‌ و به‌ ڕێكوپێكى به‌ڕێوه‌ چووه‌ و مايه‌ى ڕه‌زامه‌نديى ئه‌وانه‌، بۆ ئه‌وه‌ش، ده‌ستخۆشیی له‌ هه‌موو لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان، كرد.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ بره‌ودانى زياتر به‌ هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌، به‌تايبه‌تيش له‌و بوارانه‌دا كه‌ بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستن و ده‌توانن يارمه‌تيده‌ر بن بۆ پته‌وكردنى دامه‌زراوه‌كان.

مه‌ترسى و لێكه‌وته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

سێ كه‌س ده‌ستگیركران كه‌ بەناوی دەزگای خێرخوازی فێڵێكیان له‌ خه‌ڵك كردووە

سەڵاح

كارمه‌ندانی مانگرگرتویی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و به‌سڕه‌‌ ده‌ستگیر ده‌كرێن

سەڵاح

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی لە شاندێكى ئەنجومەنی پیرانی ئه‌مريكى دەکات

دڵشاد