گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵبژاردنی سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپی بە “دەرفەت” بۆ پێداچوونەوە بە ڕەوتەکانی ڕابردوو ناوبرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێران، ئیسماعیل بەقایی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی: هەڵبژاردن دەرفەتێکە بۆ پێداچوونەوە و پێداچوونەوە بە ڕێبازە هەڵەکانی ڕابردووی ئەمریکا.
ئیسماعیل بەقایی بە ئاماژە بەوەی کە “ئێمە لە سیاسەت و ڕێبازی ڕابردووی حکومەتە جیاوازەکانی ئەمریکا ئەزموونی زۆر تاڵمان هەیە “، گوتی: ئەوەی بۆ ئێران گرنگە و پێوەری هەڵسەنگاندنی ئەدای حکومەتی ئەمریکایە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها گوتی، چۆنیەتیی هەڵسوکەوتی ئەمریکا بنەمای هەڵسەنگاندی ئێرانه.
دۆناڵد ترەمپ لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەیدا سیاسەتی “زۆرترین فشار”ی بەرانبەر ئێران پەیڕەو کرد و فەرمانی کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندهی فەیلەقی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی دەرکرد.
لە کاتێکدا دۆنالد ترەمپ لە لایەن دادگای ئێران بە هۆی کوشتنی قاسم سولەیمانی حوکم دراوە، ئێستا بە گوێرەی لێداونی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوی ئێران ئەم وڵاتە ئامادەیە گفتوگۆی لەگەڵدا بکات.
هەواڵی داهاتوو