ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له كونسوڵى گشتیى ئێران ده‌كات

 

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2024/11/10 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا به‌بۆنه‌ى كۆتاییهاتنى ئه‌ركه‌كه‌یه‌وه‌، ستایشى ڕۆڵى به‌ڕێز نه‌سروڵڵا ڕه‌شنوودى، كونسوڵى گشتیى كۆمارى ئیسلامیى ئیرانی له‌ هه‌ولێر كرد له‌ بره‌ودانى په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌روه‌ها هیوای خواست له‌ ئه‌ركى داهاتوویدا سه‌ركه‌وتوو بێت.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز ڕه‌شنوودى، سوپاس و پێزانینى پێشكه‌ش به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پشتگیرى و هاوكارییان له‌گه‌ڵ خۆى و كونسوڵخانه‌ى گشتیى كۆمارى ئیسلامیى ئێراندا له‌ هه‌ولێر كرد بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كانیان. هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ خواستى دوولایه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرماندەیەکی هێزی ئینتزامیی ئێران بە هۆی تەقینەوەی خۆکوژی گیانی لە دەست‌ دا

یاسین

سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکان گوندی عەفرینیان تۆپباران کرد

یاسین

ڤینیسیۆس خۆی دەخاتە مەترسییەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید

یاسین