ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور.. ئەرجەنتین تووشی شکستێکی چاوەڕواننەکراو هات

لە درێژەی یارییەکانی گەڕی 11ی قۆناغی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2026، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بووە میوانی پاراگوای.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی پاراگوای توانی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە ئەرجەنتین بهێنێت.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین باشتر بینرا و کۆنتڕۆڵی تۆپ زیاتر لای ئەوان بوو، لە خولەکی 11 لاوتارۆ مارتینێز توانی تۆڕی خاوەن یاریگا بهەژێنێت،

بەڵام دڵخۆشی مێسی و هاوڕێکانی زۆری نەخایاند و لە خولەکی 19دا ئوروگوای توانی گۆڵی بەرامبەر لەڕێگەی یاریزان ئەنتۆنیۆ سانابریا تۆماربکەتەوە و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

 

لە دەستپێکی تایمی دووەم و لە خولەکی 47 پاراگوای توانی بۆ دووەم جار تۆڕی گۆڵی بهەژێنێت و گۆڵی پێشکەوتن تۆماربکات، دوای ئەوە هەردوو لا چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و یارییەکە بەو شێوەیە مایەوە.

 

بەم ئەنجامە، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین هەر لە پلەی یەکەمدایە بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ، پاراگوایش بە 16 خاڵ لە پلەی شەشەمە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مقاوه‌مه‌ی عێراقی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشی کردە سەر ئیسرائیل

سەڵاح

لە بەغدا بە نارنجۆك هێرش كراوەتەوە سەر ماڵێك و سێ كەس بوونە قوربانی

یاسین

ئۆکرانیا بە مووشەکی ئەتاکمز هێرشی کردە سەر دوورگەی کریمیا

سەڵاح