ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

شاندی پارتی بۆ گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومه‌ت سه‌ردانی لایه‌نه‌كان ده‌كات

 

شاندی دانوستانکاری پارتی بە شێوەیەکی فەرمی تایبەت بە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، دەست بە گفتوگۆکانی دەکات و لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە.

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا دڵشاد شەهاب، ئه‌ندامی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت رایگەیاند، ئه‌مڕۆ شاندی پارتی بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری سلێمانی دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، به‌پێی رێنماییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی گفتوگۆی كراوه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین و پەیوەندیمان بە هەموو لایەنە سیاسییەکانەوە کردووە و لەگەڵ هەمووان کۆدەبینەوە، تەنانەت ئەوانەشی ئۆپۆزیسیۆنی خۆشیان ڕاگەیاندووە.

وتیشی، پارتی هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خته‌ی بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌ت نییه و ئامانجی پارتی پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێزی سه‌رتاسه‌رییه‌.

بە وتەی ئەو ئەندامەی شاندی دانوستانکاری پارتی، هەموو لایەنە سیاسییەکان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە لەگەڵ ئه‌وان کۆ ببنەوە و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ ئێمه‌ هەموومان بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشمان لەسەر شانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری پەروەردە: ئەوەی پێویست بێت بۆ قوتابییە بریندارەکانی ڕووداوەکەی گەرمیان دەکرێت

سەڵاح

مباپێ هەست بە ناڕەحەتییەکی زۆر دەکات

یاسین

نوێترین زانیاری لە بارەی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا دەکرێت

یاسین