ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

له‌ باكووری كوردستان به‌هۆی سه‌رماوه‌ سێ كه‌س ڕه‌ق بوونه‌وه‌

 

له‌سه‌ر سنووری پاڕیزگای وانی باكووری كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌دیوی پارێزگای وان، سێ په‌نابه‌ر به‌هۆی سه‌رماوه‌ ڕه‌ق بوونه‌وه‌.

میدیاكانی باكووری كوردستان بڵاویان كرده‌وه‌، له‌ سنووری پارێزگای وان له‌ باكووری كوردستان، ته‌رمی سێ كه‌س دۆزرانه‌وه‌ كه‌ په‌نابه‌رن و له‌ پیاوێك و هاوسه‌ره‌كه‌ی و منداڵێكیان پێكدێن كه‌ به‌هۆی سه‌رماوه‌ ڕه‌ق بوونه‌ته‌وه‌.

هاوكات ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ سنووری رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه‌ ده‌ربازی وان بوونه‌ و له‌وێ به‌هۆی سه‌رماوه‌ ڕه‌ق بوونه‌وه‌ و گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی وانه‌وه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

کارکردن لە هەردوو زۆنی بی و دی هەشتی حەسارۆکان بەردەوامە

سەڵاح

سوودانی و نوێنەری یوونامی کۆبوونەوە

یاسین

٣٤ زیارەتکاری ئێرانی لە عێراق مردوون

سەڵاح