zagros news agency

خولی ئیسپانیا.. ئەتلەتیکۆ مەدرید گۆڵبارانی بەلەد وەلید کردوو بە پێش ریال کەوت

لە یاری گەڕی 15ی خولی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی بەلەد وەلید بوویەوە.

 

لە کۆتاییدا ئەتلەتیکۆی پایتەخت توانی بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە خاوەن یاریگا بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەم ئەتلەتیکۆی میوان باشتر بینرا و لەو تایمەدا توانی سێ گۆڵ لەڕێگەی یاریزانان لینگلێت، ئەلڤارێز و دی پاول لە خولەکەکانی 26، 35 و 37 تۆماربکات، هەرچەندە گۆڵی چوارەمیشی تۆمارکرد بەڵام ڤار گۆڵەکەی ڕەتکردەوە.

 

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 52دا گریزمان گۆڵی چوارەمی بە ناوی خۆی نووسیەوە، دوای ئەوەش هەردوولا چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا، لە خولەکی دووی زیادکراوی ئەو تایمە یاریزان سۆرلۆس گۆڵی پێنجەمی تۆمارکرد و یارییەکە هەر بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید هاتە پلەی دووەمی ڕیزبەندی بە کاتی و کۆکردنەوەی 32 خاڵ، بەلەد وەلیدیش لە پلەی کۆتاییدایە بە 9 خاڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا ئامادەکاری بۆ جێگیرکردنی هێزەکانی لە بنکەیەکی ئاسمانیی دیمەشق دەکات

سەڵاح

ڤەژین مزیری: پارتی لخۆشی و نەخۆشیا یا دگەڵ خەلکێ خۆ

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکەن

یاسین