zagros news agency

وەزارەتی ناوخۆ چەند شوێنێكی فرۆشتنی سیمكارت دادەخات

لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە چەند شوێنێكی فرۆشتنی سیمكارت داخران و رێكاری توند بەرانبەر خاوەنەكانیان دەگیرێتەبەر.

ئەمڕۆ سێشەمە  هێمن میرانی بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، لە چوارچێوەی هەڵمەتەكانی كۆنترۆڵكردنی سیمكارتی بێ مۆڵەت، ژمارەیەك دوكان لەلایەن پۆلیسی رێكاری لە هەولێر داخران و ڕێوشوێنی یاسایی و دارایی توند لە بەرانبەریان دەگیرێتەبەر.

دەشڵێت، بەگوێرەی ڕێنوێنییەكانی وەزارەتی ناوخۆ، هەر بریكارێكی كۆمپانیاكانی مۆبایل یان هەر فرۆشگە و دوكاندارێك، بێ تۆماركردن و گواستنەوەی خاوەندارێتی، سیمكارتی مۆبایل و ئینتەرنێت بفرۆشێ، بە بڕی سێ ملیۆن دینار سزا دەدرێت.

ئەوەشی گوت، وەزارەتی ناوخۆ رژدە لە سنووردانان بۆ ئەوانەی بیانەوێ یان بە بێ ئاگایی، بەشداری دەكەن لەگەڵ تاوانكاران و سیمكارتیان پێ دەفرۆشن، بۆ ئەوەی چەندان جۆری تاوان ئەنجام بدەن.

پێشتر وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك ڕێنوێنیی بڵاو كردەوە كە نابێت هیچ كەسێك سیمكارتی بێ‌ مۆڵەت بفرۆشرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ بەڵێن دەدات ئەگەر لە هەڵبژاردن سەربکەوێت قەیرانی ئۆکرانیا چارەسەر بکات

یاسین

دوای بڵاوبوونەوەی چەند پۆستەرێکی نافەرمی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەنگۆی دروستکردنی بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی بەناوبانگی (Pretty Woman) جارێکی دیکە سەری هەڵداوەتەوە، سەرچاوە هەواڵییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە گفتوگۆی جیدی لەو بارەیەوە هەیە. جولیا ڕۆبێرتسی تەمەن ٥٧ ساڵ و ڕیچارد گێری تەمەن ٧١ ساڵ، کە پاڵەوانانی سەرەکی فیلمەکەن، لەگەڵ کۆمپانیای دیزنی دەستیان بە گفتوگۆ کردووە بۆ ئەوەی دوای ٣٥ ساڵ لە بەرهەمهێنانی فیلمە ڕەسەنەکە، بەشێکی نوێی لێ دروست بکەن. سەرچاوەیەکی نزیک لە پڕۆژەکە بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە: “تاوەکو ئێستا هیچ گرێبەستێک واژۆ نەکراوە، بەڵام کار لەسەر سیناریۆیەکی سەرەتایی دەکرێت و ئەگەر هیچ کێشەیەک نەیەتە پێش، جولیا و ڕیچارد هەردووکیان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە”. جولیا ڕۆبێرتس پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی گۆڕانی سەردەم و تێڕوانینەکان، ئەستەمە فیلمێکی وەک “Pretty Woman” لەم سەردەمەدا بەرهەمبهێنرێتەوە. بەڵام ئێستا بەهۆی بەردەوامیی ناوبانگی فیلمەکە، وا دیارە ئەکتەرەکان بۆچوونی خۆیان گۆڕیوە. فیلمی “Pretty Woman” کە لە ساڵی ١٩٩٠ بەرهەم هێنرا، چیرۆکی ملیاردێرێک (ئێدوارد لویس) دەگێڕێتەوە کە دەکەوێتە خۆشەویستیی ژنێکی سەر شەقام (ڤیڤیان وارد). فیلمەکە یەکێکە لە پڕداهاتترین و خۆشەویستترین فیلمە ڕۆمانسییەکانی مێژووی سینەما.

ART

پیرۆزبایینامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

سەڵاح