ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 12/3، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سێرج دیکشن، باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد.

باڵیۆزی بەلجیکا پیرۆزبایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی کرد و هەردوولا هاوڕا بوون لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە ئايیندەیەکی نزیکدا، لەمبارەیەوە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بە هەنگاوێکی ئەرێنی هەڵسەنگێنرا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی گرنگی دابینکردنی مافه‌ دەستووری و شایستە داراییەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و دۆخی ئاڵۆزی سووریا کرا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا: كرده‌وه‌كه‌ی دوێنێی گه‌رمیان، بۆ تیرۆركردنی ئه‌كره‌م ساڵح و هه‌ڤاڵه‌كانی بوو

یاسین

هەڵاوسان لە تورکیا بەردەوامە

یاسین

ژمارەی زیانی گیانیی ئاگرکەوتنەوەی بۆڵوی تورکیا گەیشتە ٧٨ کەس

سەڵاح