zagros news agency

نرخى نەوت دابەزینێکى بەرچاوى تۆمار کرد

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەیان بەراورد بە رۆژی رابردو دابەزینی تۆمار کردوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (72) دۆلار و (34) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى دۆلارێک و 48 سەنت دابەزیوە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (68) دۆلار و (55) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى دۆلارێک  و 57 سەنت دابەزیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎سەرۆك بارزانی پێشوازی لە لیژنەی هەرێمەكان و پارێزگاكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات

گوران

زانکۆلاین 48 سەعات درێژکرایەوە

یاسین

هێرشێک بۆ سەر بنکەی حمیمیم لە لازیقیە: دوو سەربازی ڕووسی و سێ چەکداری ئۆزبەکی کوژران

یاسین