zagros news agency

پرێمەرلیگ.. کریستال پالاسی برینەکانی مانسیتی قۆڵترکرد و نەیهێشت سەرکەوێت

لە یاریێکی تری ئەمشەوی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی کریستال پالاس لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی مانچستەر سیتی بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا مانچستەر سیتی برینەکانی قۆڵتربوو کاتێک لەگەڵ پالاسی خاوەن یاریگا بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یارییەکە کۆتاییهات.

 

هەر لە دەستپێکی تایمی یەکەم و لە خولەکی چواردا یانەی خاوەن یاریگا بە گۆڵێکی یاریزان مونیۆس پێشکەوت، بەڵام مانسیتی هەوڵەکانیان چڕکردەوە و لە خولەکی 30دا گۆڵی یەکسانی لەڕێگەی هالاند یارییەکەی یەکسانکردەوە.

 

لە تایمی دووەمدا، یارییەکە بە هەمان سیناریۆ درێژەی هەبوو، لە سەرەتادا کریستال پالاس دەستپێشخەری کردو گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی لە خولەکی 56دا لەڕێگەی ماکسینس تۆمارکرد، بەڵام دووبارە سیتی ئەنجامەکەی لە خولەکی 68 لەلایەن لویس یەکسانکردەوە.

 

بەم ئەنجامە، مانچستەر سیتی خاڵەکانی بوون بە 27 خاڵ و لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی مایەوە، پالاسیش تەنیا 13 خاڵی هەیە و لەپلەی 16 دایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەسەدا 75ـی خاوەن مۆلیدەکانی بەغدا بە نرخی فەرمی حکوومەت پابەند نین

سەڵاح

سوپاى ئیسرائیل ئامارى نوێی سەربازە کوژراوەکانى راگەیاند

یاسین

لوکا مۆدریش بە کردارێک ڕێزێکی گەورە بۆ ڕیاڵ مەدرید دەنوێنێت

یاسین