ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجە دەکات

 

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک کۆ دەبێتەوە، یەکێک لە بڕگەکانی کۆبوونەوەکەش خوێندنەوەی دووەم دەبێت بۆ هەمواری یاسای بودجەی گشتی کە خاڵێکی یاساکە تایبەتە بە تێچووی وەبەرهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان.

نووسنیگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی بڵاو کردەوە، کە 7 خاڵ لەخۆ دەگرێت.

لە خاڵی یەکەمی کارنامەکەدا هاتووە، پەرلەمان دەنگ دەدات لەسەر پرۆژەیاسای باری کەسێتی، لە خاڵی دووەمیشدا هاتووە، دەنگ دەدرێت لەسەر پرۆژه‌یاسای دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی موڵك و زه‌ویی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ر بڕیاره‌كانی سه‌رده‌می به‌عس كه‌وتوون.

هاوکات هەر بە پێی خاڵی دیکەی کارنامەکەدا، خوێندنەوەی دووەم دەکرێت بۆ هەمواری یاسای بوودجەی گشتی، کە خاڵێکی تایبەتە بە تێچووی وەبەرهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان.

هەروەها دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای لێبووردنی گشتی دەدرێت.

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى دادگه‌ى‌ باڵاى فيدراڵى چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كه‌ن

یاسین

سەرۆکی حکوومەت سەنتەری ئیگڵ بۆست لە هەولێر دەکاتەوە

یاسین

فەرمانبەرێك 80 ملیار دیناری بە گەندەڵی لە وەزارەتی دارایی عێراق دەست کەوتووە

سەڵاح