zagros news agency

چامپیۆنزلیگ..ئارسناڵ بەئاسانی لە مۆناکۆی بردەوە و پێگەی خۆی بەهێزترکرد

لە یاریێکی تری ئەمشەوی چامپیۆنزلیگدا یانەی ئارسناڵ میوانداری مۆناکۆی فەرەنسی کرد.

 

لە کۆتاییدا تۆپ هاوێژەکانی لەندەن توانیان بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە مۆناکۆ ببەنەوە.

 

لە تایمی یەکەمدا یاریزان بۆکایۆ ساکا لە خولەکی 34 گۆلێکی بۆ خاوەن یاریگا تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

 

لە دووەم تایمدا گەنەرزی خاوەن یاریگا بەردەوامبوو لە فشارەکانی تاکو توانی دوو گۆڵی تر لەڕێگەی یاریزانان ساکا و کای هاڤێرتزەوە لە خولەکەکانی 78 و 88 تۆماربکات و یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، ئارسناڵ بووە خاوەنی 13 خاڵ و لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیە، مۆناکۆش بە 10 خاڵ پلەی 16 گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەردۆغان: ناوچەکە لەبەرانبەر وەرچەرخانێکی خێرا دایە

یاسین

داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت ئەگەر زۆر ناچار نەبن سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران نەکەن

سەڵاح

ئەلنەسر پێگەی خۆی لە بەرامبەر ڕیال مەدرید دەپارێزێت

یاسین