ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

له‌ سووریا ماده‌ی هۆشبه‌ر كراوه‌ته‌ نێو میوه‌ی‌ پلاستیكی و مه‌حاویله‌ی كاره‌باوه‌ و نێردراوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌

 

زانیاری له‌سه‌ر كارگه‌ی به‌رهه‌مهینانی كه‌پتاگۆن و جۆره‌كانی تری هۆشبه‌ر كه‌ ده‌كه‌وێته‌ شاری دوما له‌ گونده‌واره‌كانی دیمه‌شق ئاشكرا كرا و چۆن ماده‌ی هۆشبه‌ر كراوه‌ته‌ نێو میوه‌ی پلاستیكی و مه‌حاویله‌ی كاره‌باوه‌ و نێردراوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.

كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كه‌پتاگۆن له‌ سووریا، له‌ دوای ڕووخانی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه‌ بووه‌ته‌ جێی مشتومڕ كه‌ چۆن به‌رهه‌میان هێناوه‌ و بازرگانییان پێوه‌ كردووه كه‌ ئه‌و كارگه‌یه‌كه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆلێ فیرقه‌ی چواری سه‌ر به‌ ماهیر ئه‌سه‌دی برای به‌شار ئه‌سه‌د بووه‌.

باس له‌وه‌ ده‌كرێ كه‌ ئه‌و كارگه‌یه‌ پێشتر شوێنی دانان و هه‌ڵگرتنی خواردنی وشكه‌ بووه‌، به‌ڵام دواتر كراوه‌ته‌ كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هۆشبه‌ر، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارێكی په‌رله‌مانی سووریا به‌ناوی عامر خه‌یتی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.

ئاژانسی (سكاینیوز عه‌ره‌بیه‌)، له‌ ڕێگه‌ی په‌یامنێره‌كه‌یه‌وه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌‌ نێو میوه‌ی پلاستیكی و محاویله‌ی كاره‌باوه‌ ده‌یانشارده‌وه‌ و ڕه‌وانه‌ی ده‌روه‌یان ده‌كرد، به‌وه‌ش ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و كارگه‌یه‌ به‌شێك بووه‌ له‌ تۆڕێكی فراوان بۆ دابینكردنی دارایی بۆ رژێمی سووریا و هاوپه‌یمانه‌كانی.

له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕ له‌ ساڵی 2011ه‌وه‌ له‌ سووریا به‌رپا بووه‌، یه‌كێك له‌ سه‌رچاوه‌كانی دارایی مانه‌وه‌ی ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له‌ ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوو، بارزگانی به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ بووه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول سەرکردایەتی سەڵاح پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزترکرد

یاسین

پارێزگای دهۆك هۆشداری ده‌دات

سەڵاح