zagros news agency

ڕیال مەدرید هەرا دەنێتەوە

 

لە دوای یارییەکەی دوێنێی ڕیال مەدرید لە هەفتەی حەڤدەی لالیگا بەرامبەر ڕایۆڤالیکانۆ،کە یارییەکە بە بەرامبەر بوون کۆتایی هات،یانەی ڕیال مەدرید ڕەخنەی زۆری لە ستافی ڤار هەبوو.

تەنانەت گەیشتە حاڵەتی ئەوەی ئەو یانەیە لە تەلەڤزیۆنی فەرمی خۆی قسە بە ستافی ڤار بڵێت و بە ئابڕوبەر ناویان ببات،چونکە مەدرید پێی وایە غەدریان لێکراوە لە یاریەکەی بەرامبەر ڤالیکانۆ و پێناڵتیەکی سەد لە سەدیان بۆ هەژمار نەکراوە.

جێگای سەرنجە تا ئێستا یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا هیچ وەڵامێکی یانە شاهانەیەکەی نەداوەتەوە و هیچ بەیاننامەیەکی دەرنەکردوە سەبارەت بەو حاڵەتەی دوێنێ شەو.

 

SB

هەواڵی پەیوەندیدار

١٤ وڵات پڕۆژەی نوێی شارۆچکەسازیی ئیسرائیل لە کەناراوەکانی ڕۆژاوا مەحکووم دەکەن

سەڵاح

ئەمڕۆ مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان دابەش دەکرێت

یاسین

کاتی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دیاریکرا

یاسین