zagros news agency

گوتێرێس پێشوازی لە بەڵێنی پاراستنی هاووڵاتیان له‌لایه‌ن حکوومەتی کاتیی لە سووریا کرد

 

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس ڕایگەیاند: “بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە بەڵێنی حکوومەتی کاتیی (لە سووریا) دەکەم بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی لە نێویشیاندا ئەو کەسانەی لە هاوکاری مرۆییدا کار دەکەن”.

گوتێرێس ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە پێشهاتەکانی سووریا بڵاوکردەوە.

گوتێرێس باسی لەوە کرد کە لە ژێر ڕۆشنایی پێشهاتەکانی ئێستای سووریادا، جێگری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی و هەماهەنگیی هاوکاری بەپەلە، تۆم فلیجەری ڕەوانەی دیمەشق کردووە بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ حکوومەتی کاتیی وڵاتەکەدا لە پێناو زیادکردنی هاوکارییە مرۆییەکان و، لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی هەیئەی تەحریر شام، ئەحمەد شەرع (ئەبو محەمەد جۆلانی) و سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی کاتیی، محەمەد ئەلبەشیر کۆبووەتەوە.

گوتێرێس ڕایگەیاند: “بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە بەڵێنی حکوومەتی کاتیی دەکەم بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی لە نێویشیاندا ئەو کەسانەی لە هاوکاری مرۆییدا کار دەکەن”.

هەروەها گوتێرێس خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە هەنگاوەکانی حکوومەتی کاتیی بۆ کردنەوەی هەموو دەروازە سنوورییەکان بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بە تەواوی، ڕێگەدان بە کارمەندانی هاوکاریە مرۆییەکان و هەڵگرتنی ئاستەنگەکانی بەردەم وەرگرتنی ڤیزە و دەستپێکردنی دیالۆگێکی ڕاستەقینە و کردەیی لەگەڵ کۆمەڵگەی مرۆیی فراوانتر و، ڕایگەیاند: “لە کاتێکدا گەلی سووریا دەرفەتی بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر هەڵدەسەنگێنێت، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی پشتیوانی بکات”.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى: ئه‌ركى عێراقه‌ باشتر خۆى له‌ ئێزدييه‌كان به‌خاوه‌ن بكات

سەڵاح

ئاگادارییەک لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی کوردستان

یاسین

لوبنان ڕێگە لە فڕۆکەی‌ گەشتیاریی ئێران دەگرێت

سەڵاح