وەزارەتی ناوخۆی عێراق، هاتنی ماهیر ئەسەد، برای بەشار ئەسەد بۆ ناو خاکی عێراق ڕەت دەکاتەوە.
میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندووە: ئەو هەواڵانەی باسی هاتنی ماهیر ئەسەد بۆ ناو عێراق دەکەن ڕاست نین.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەشێک لە میدیاکان باسیان لەوە کردبوو، ماهیر ئەسەد هاتووەتە خاکی عێراق و دەیەوێ لەوێشەوە بۆ ڕووسیا ڕابکات.
هەندێک لە سەرچاوەکانیش باسیان لەوە کردبوو، لە دوای کەوتنی ئەسەد لە سووریا، ماهیر ئەسەد لەلایەن فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی پێشوازیی لێکراوە.هاوكات كەناڵی (حەدەس) ڕایگەیاندووە، ماهر ئەسەد هاتووەتە عێراقەوە و لە پارێزگای سلێمانی داڵدە دراوە.