zagros news agency

سبەی هەولێر دەچێتە مەدینە

 

سبەی چوارشەممە لە هەفتەی 12ی یاریەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی هەولێری دایک دەبێتە میوانی یانەی شورتەی بەغدا لەنێو یاریگای ئەلمەدینە لە بەغدا و یاریەکە کاتژمێر 6:00 ئێوارە بەڕێوەدەچێت.
هەولێر لەم یاریەدا پێوستی بە بردنەوەیە و گرنگیەکی تایبەتی دەبێ بردنەوەی ئەو یاریە،چونکە هەولێر ئێستا بە کۆکردنەوەی 18 لە پلەی حەوتەمی خولەکە دێت و 3 خاڵ دوورە لە قوەجەویەی پێشەنگی خولەکە
هەولێر کۆتا یاری خۆی بردنەوەی دەستەبەر کردوە و بە ورەیەکی بەرزەوە خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەم یاریە،هەرچی یانەی شورتەیە پلەی شەشەمی خولەکەی گرتووە خاوەنی 18 خاڵە،کۆتا یاری خۆی لە خولەکە بەبەرامبەر بوون کۆتایی پێهێناوە.
هاوکات هەر لە هەمان ئاڵانگاری خولەکە یانەی نەورۆز میوانداری یانەی دیالا دەکات و یانەی دهۆکیش میوانداری یانەی نەفتی بەسڕا دەکات و زاخۆش پێشوازی لە یانەی کەرخ دەکات.

SB

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەی ئەی سی میلان دوو ڕۆژە چاوەڕێی لیڤەرپولە

یاسین

ئەمەریکا ئەگەر حکوومەتی سووریا شکست بهێنێت شەڕێکی ناوخۆیی دروست دەبێت

سەڵاح

سەرچاوەیەکی ئەمریکای:حەماس زۆربەی دیلە ئیسرائیلییەکانی کوشتووە

سەڵاح