ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

شەپۆڵێكی دیكەی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شەپۆڵێكی دیكەی بەفر و بارانبارین بەڕێوەیە كە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، هەروەها كەشێكی ساردی زستانەش دروست دەكات و پلەكانی گەرما بەتەواوی روو لە دابەزین دەكەن.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایگەیاند “پێشبینی دەکرێت شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی داهاتوو 26/12 شەپۆلێکی بارانبارینی مامناوەند بۆ بەهێز سەرتاسەری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و کەشێکی تەواو زستانی دروست بێت، هەروەها پێشبینی دەكرێت لە زۆربەی ناوچەکان بارانێكی زۆرباش ببارێت”.

راشیگەیاند “چەقی شەپۆڵەكە لە شەوی هەینی لەسەر شەممەی داهاتوو دەبێت و بارانێكی زۆر دەبارێت”.

هەروەها رایگەیاند “لەگەڵ هاتنی ئەو شەپۆلی بارانبارینە، بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری کە سەرچاوەکەی ناوچەکانی سیبیریایە، لە ڕووسیاوە دێت لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و تورکیاوە دەگاتە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک وهەولێر و سلێمانی و ڕاپەڕین و سۆران و هەڵەبجە، پێشبینی بەفربارینی باش لە ناوچە شاخاوییەکان دەکرێت”.

شارەزاكەی كەشناسی جەختیشی كردەوە كە “لە ماوەی شەپۆڵەكەدا لە سەرجەم ناوچەكان پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەچاو دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن”.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەناڵی سۆمه‌رییه‌: عێراق ڕازی بووه‌ به‌ مه‌رج حه‌شدى شه‌عبی و میلیشیاكان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌

سەڵاح

لە تورکیا ١٩ کەس بەتۆمەتی بانگشە بۆ پەکەکە دەستگیر کران

یاسین

سزای لە سێدارەدان بۆ نۆ بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەرچوو

سەڵاح