ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول بە نیۆ درزەن گۆڵ شکستی بە تۆتنهام هێنا

لە درێژەی یارییەکانی گەڕی 17ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی لیڤەرپوول بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی ڕێدز توانی یارییەکە بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ شکست بە تۆتنهامی خاوەن یاریگا بهێنێت.

 

لە سەرەتادا یاریێکی بەتام و چێژ بینرا و هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان، لە سەرەتادا لیڤەرپوول دەستپێشخەری کردو دوو گۆڵی لەڕێگەی دیاز و ئالیستەر لە خولەکی 23 و 36دا تۆمارکرد، دوای ئەوە مادیسون لە خولەکی 41 دا ئەنجامەکەی بۆ گۆڵێک کەمکردەوە لە سوودی تۆتنهام،

لە خولەکی یەکی زیادکراوی ئەو تایمە دۆمینیک گۆڵی سێیەمی لیڤەری میوان تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە دووەم تایمدا، لیڤەرپوول توانی گۆڵی چوارەم و پێنجەم لەڕێگەی مەحەمەد سەڵاح لە خولەکەکانی 54 و 61دا تۆمارکرد،

بەڵام تۆتنهام بێهیوا نەبوو بەردەوامبوو لە فشارەکانی تاکو دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی 72 و 83دا لەلایەن یاریزانان کولوسڤسکی و سولانکێ تۆماربکات،

بەڵام دوای دوو خولەک بەسەر گۆڵەکەیان لویس دیاز گۆڵی شەشەم و دڵنیایی تۆمارکرد و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی لیڤەرپوول پارێزگاری لە پێشەنگی ڕیزبەندی کرد بە کۆکردنەوەی 39 خاڵ و یاریێکی دواخراویشی ماوە، یانەی تۆتنهامیش 23 خاڵی هەیە و لە پلەی 11 دایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین

سبەی ئەردۆغان و پوتین لە لوتکەی بریکس کۆدەبنەوە

یاسین

ئێران لە ترسی هێرشی ئیسرائیل، بنکە سەربازییەکانی لە سووریا چۆڵ دەکات

سەڵاح