zagros news agency

کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی باوکی دەستگیر کرا

 

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو گەنجەیان دەستگیر کردووە کە تۆمەتبارە بە کوشتنی باوکی لەنێو ماڵەکەیاندا.

 

شەممە، 28-12-2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە “دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو، هەینی، 27-12-2024، زانیاری سەبارەت بە كوشتنی كەسێك گەیشتە پۆلیسی سلێمانی، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كرا؛ زانیارییە سەرەتاییەكان دەریان خست، باوكێك لە لایەن كوڕەكەیەوە كوژراوە و تۆمەتبارەکە هەڵاتووە.”

 

پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەش کردووە “دواتر هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەست پێ كرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا هەمان شەو لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانی كوشتن، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی؛ تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەكەدا كە تاوانەكەی پێ‌ کردبوو.”

ئەو تۆمەتبارە، وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “ناوی (م. م. ع.)ـە و لە دایكبووی ساڵی  2002ـە. ئێستە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی، ڕاگیراوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکەم کاروانی حاجیانی عێراق گەیشتنەوە بەغدا

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینێکی کەمی تۆمارکرد

سەڵاح

سبەی چوارشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت

یاسین