zagros news agency

دەستەی گەشتوگوزار: هەموو شوێن و ناوچە گەشتیارییەکان، پڕ بوون لە گەشتیار

 

گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ھەرێمی کوردستان زیاتر لە سێ هەزار و 100 شوێن و بنکەی گەشتیاری ھەن و تەواوی ئەو شوێنانەش پڕبوون لە گەشتیار و پلانی زیادکردنی شوێن و حەوانەی گەشتیارانیشیان داناوە.

ئیبراھیم عەبدولمەجید، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار ڕایگەیاند:” لە تەواوی ناوچە جیاجیاک لە ھەرێمی کوردستان زیاتر لە سێ هەزار و 100 شوێن و بنکەی گەشتیاری هەن کە بریتن لە (ھۆتێل، موتێل، رێستورانت، کافتریای گەشتیاری، کۆمەڵگای گەشتیاری و شوێنی سروشتیی گەشتیاری) “.

گوتیشی:” بە بۆنەی سەری ساڵەوە تەواوی ئەو شوێن و ناوچانە پڕبوون لە گەشتیار و زۆرجار کێشەی مانەوەی گەشتیار دروست دەبێت، بۆیە لەو پلانە ھەشت ساڵییەی کە بۆ بەرەو پێشبردنی کەرتی گەشتیاری دامان ناوە، ئەوەشمان لەبەر چاوگرتووە کە زۆرترین شوێنی مانەوەی گەشتیاری بە شێوەی سەردەمی دروست بکەین، بۆ ئەو مەبەستە ھەماھەنگیمان لەگەڵ دەستەی وەبەرھێنانی کوردستان ھەیە و پلانکەش کەوتووەتە باری جێبەجێکردنەوە “.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆپا ئەمریکا..ئۆرۆگوای بە ئەنجامێکی گەورە شکستی بە بۆلیڤیا هێنا

یاسین

بەهای دینار زیاتر بەرزبووە

یاسین

لقێ ئێک یێ پارتی: خەلکێ دهۆکێ و سێمێلێ ب خوینا زەڵال یا 17 شەهیدێن دلێر باژێڕێ خۆ ئازاد کر

سەڵاح