zagros news agency

ئەمەریکا بەشێک لە سزاکانی سەر سووریا سوک دەکات

ئەمەریکا بەمەبەستی ئاسانکاری دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، بەشێک لە سزای سەر سووریای سوک کرد.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، مۆڵەتێکی نوێیان دەرکردووە بۆ فراوانکردنی چالاکی و مامەڵە ڕێگەپێدراوەکان لەگەڵ سووریا، هەروەها واشنتن بەردەوامە لە چاودێریکردنی پێشهاتەکان دوای پێکهێنانی ئیدارەی نوێی سووریا.

وەزارەتەکە ڕوونیکردووەتەوە، ئەم هەنگاوە بۆ یارمەتیدان و دڵنیابوونەوەیە لەوەی سزاکان ڕێگری لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و ئەرکەکانی حوکمڕانی سووریادا ناکەن، خزمەتگوزارییەکانیش بریتین  لە دابینکردنی کارەبا، وزە، ئاو و تەندروستی“.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا دەشڵێت، “بڕیارەکە ڕێگە بە هیچ جۆرە گواستنەوەیەکی دارایی نادات بۆ هەر کەسێک کە سزای بەسەردا سەپێنراوە، تەنها هەندێک گواستنەوە نەبێت کە ڕێگەپێدراوە بۆ دامەزراوە حکوومیەکان یان پێشکەشکارانی خزمەتگوزاریی پەیوەندیدار لە سووریا“.

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زیرێكی پێشووی حكوومه‌ت بۆ زاگرۆس: له‌نزیكترین كاتدا چاوه‌رانی ئه‌مه‌ریكاین

یاسین

وەزارەتی کارەبا پاڵپشتی پرۆژەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگه‌ی وزەی خۆره‌وه‌ ده‌كات

سەڵاح

فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئۆكراینا خۆی به‌ باڵه‌خانه‌یه‌ك له‌ ڕووسیا ده‌كێشێت

سەڵاح