zagros news agency

ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی بەریتانیا دەکات

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـ1-2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە بەریتانیا، ئەمەش لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیایە.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەڕاگەیاندراوێکیدا بڵاوی کردەوە، “سوودانی لەسەردانەکەی بۆ بەریتانیا لەگەڵ شای بەریتانیا شا چارڵزی سێیەم و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، کیر ستارمەر کۆدەبێتەوە، جگە لەوە لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای حکوومەتی بەریتانیا و نوێنەرانی کۆمپانیاکان و کەرتی بازرگانی ئەو وڵاتەش کۆدەبێتەوە.”

سەردانەکەی سەرۆک وەزیران لە چوارچێوەی پتەوکردنی هاریکاری نێوان عێراق و بەریتانیا دێت، هەروەها ڕێککەوتننامە و یاداشتی لێکگەیشتن ئیمزا لەنێوان هەردوولا ئیمزا دەکرێت، لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێنان و ئەمنیدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەندامە نوێیەکانی کۆمیسیۆنی ئاشتی لە تورکیا دیاری کران

سەڵاح

دوای هێرشی دەوحە تورکیا چالاکیی ئاسمانییەکانی لەنزیک عێراق و سووریا چڕکردۆتەوه

سەڵاح

سەرۆککۆماری ئێران لە نامەیەکدا بۆ دۆناڵد ترەمپ، داوای دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەکات

یاسین