ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل: حه‌ماس ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی بۆ ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ پێشێل كرد و له‌ هێرشه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ی 1ی 2025، گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل به‌یاننامه‌یه‌كی بۆ خه‌ڵكی غه‌ززه‌ بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه‌ حه‌ماس به‌ پێچه‌وانه‌ی ڕێكه‌وتن بۆ ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ كاری كرد.

 

ئه‌فخای ئه‌درعی، گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، حه‌ماس ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی بۆ ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ پێشێل كرد و بۆ ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ نه‌چێته‌ واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

 

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، له‌ژێر رۆشنایی ئه‌وه‌ی كه‌ ئاگربه‌ست نه‌چووه‌ته‌واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ سوپای ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێ له‌سه‌ر هێرشه‌كانی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیا جیا، بۆیه‌ ئه‌و هۆشداریانه‌ی كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن سوپاوه‌ بۆ دانیشتوانی غه‌ززه‌ بڵاو كرانه‌وه‌ تا ئێستا كاری پێده‌كرێت.

 

ڕاشیگه‌یاند، له‌پێناو سه‌لامه‌تیی دانیشتوانی غه‌ززه‌ له‌م كاتانه‌دا نه‌چنه‌ ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ هێزه‌كانی سوپا هێرشی بۆ ده‌كه‌ن.

 

پێشتر نووسینگه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ تا حه‌ماس لیستی بارمته‌كان ڕاده‌ست نه‌كات، ئه‌وه‌ ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ ناچێته‌واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ بڕیاربوو به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ بچێته‌ واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

سەڵاح

سبه‌ی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت

سەڵاح

کاتی قەدەغەی هاتووچۆ دیاریکرا

یاسین