ئەمڕۆ شەممە، 25ـ1-2025، نووسینگەی حەج وعومرەی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکیدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری گشت هاووڵاتیانی هەولێر ودەوروبەری دەکەینەوە ئەوانەی کە ناویان بۆ سەفەری حەجی ئەمساڵ 2025 دەرچووە، ڕۆژی یەکشەمە، 26-1-2025، سه ردانى ئەو بەنکە تەندروستیانە بکەن کەوا لە خوارەوە ناویان هاتوە بۆ پر کردنەوەی فۆرمی پشکنینی توانا سازی جەستەیی.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر حاجیەکی ئەو فۆرمە پڕنەکاتەوە، ڤیزا لە پاسەپۆڕتەکەی نادرێت و بێ بەش دەبێ لە پرۆسەی حەج.
◦ ناوی بەنکە تەندروستیەکان:
1-بنکەی تەندروستی مەلا فەندی.
2- بنکەی تەندروستی برایەتی.
3- بنکەی تەندروستی ئازادی.
4- بنکەی تەندروستی نازدار بامەرنی.
بنکەی تەندروستی شەقلاوە.
تایبەتە بە حاجیانی سنووری شەقلاوە ودەوروبەری
بنکەی تەندروستی کۆیە.
تایبەت بە حاجیانی کۆیە و تەق تەق ودەوروبەری
نووسینگەی حەج وعومرەی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئەوەشی ڕاگەیاندووە، لە کاتی سەردانیکردنی بنکەی تەندروستی، پێویستە حاجیان ئەو بەڵگەنامە فەرمیانەیان پێبێت.
1- دوو وێنەی ڕەنگاورەنگ(معامله)
2-کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری کەسی