لە چاوپێککەوتنێکی تایبەت لەگەڵ کەناڵی شەمس، سەرۆک بارزانی، باسی لە کۆمەڵیک پرسی گرنگ کرد.
سه‌رۆك بارزانی له‌م چاوپێكه‌وتنه وتی، زۆر جار بیرمان لەوە کردووەتەوە لە بەغدا بکشێینەوە، ئێمە داوای پۆست ناکەین لە عێراق، وەزیرێکی کورد دەسەڵاتی نەبێت، نابێت، ئێمە شەراکەتی ڕاستەقینەمان دەوێت.
باسی له‌وه‌ش كرد، دژی به‌كارهێنانی زاراوه‌ی كه‌مینه‌كانم، به‌ڵكوو چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان‌م کرد و داوام لێ کردن له بری به‌كارهێنانی ئه‌و زاراوه‌یه، زاراوه‌ی “پێكهاته‌كان” به‌كار بهێنرێت.
سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند، ئێمە بە عەقڵانی هەڵسوكەوت دەكەین، بەبێ هەڵەشەیی و سوودوەرگرتن لە هەلێك كە نازاندرێت ئەنجامەكەی چۆن دەبێت. راستە پێشكەوتن هەیە، بەڵام بابەتی جیابوونەوە، ئەسڵەن بە وشەیەكی ئیستفزازی دەزانین، مافی چارەی خۆنووسین مافێكی شەرعییە و حەقێكی ئیلاهییە كە خوا داویەتی، گەلی كورد و میللەتی كوردیش ئەو مافەی هەیە، بەڵام كەی وادی دێ؟ دەبێ لە بارودۆخێك بە تێگەیشتن و ڕێككەوتن بێ لەگەڵ ئەو گەلانەی كە لەگەڵیاندا دەژین لە ناوچەكە. بەڵام ئەگەر نكۆڵی لەم مافەمان بكرێت، ئەمە زوڵمێكی گەورەیە و قەبووڵی ناكەین.