zagros news agency

به‌شێكی دیكه‌ی بارمه‌ته‌كانی ئیسرائیلی رادەست کرانه‌وه‌

لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس، چوارەمین گرووپی بەدیلگیراوە ئیسرائیلییەکان لە کەرتی غەززە ڕادەستی خاچی سووری نێودەوڵەتی کران.

هەر یەکە لە ئوفەر کاڵدرۆن و یاردەن بیباس کە وەک دیل لەبەردەست حەماس’دا بوون، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی خان یونس ڕادەستی خاچی سووری نێودەوڵەتی کران.

لیواکانی عیزەددین قەسام باڵی سەربازیی حەماس لە كەرتی غەززە بەڵگەنامەی تایبەت بە ڕادەستکردنی دیلەکانی واژوو و ڕادەستی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد.

هاوکات بە پێی ڕاگەیاندراوێکی سوپای ئیسرائیل، کاروانی خاچی سووری نێودەوڵەتی کە هەردوو بەدیلگیراوەکەی پێیە، بەرەو ئیسرائیل بەڕێ کەوتوون.

لە ڕاگەیاندراوێکی ڕۆژی ڕابردوودا، بزووتنەوەی حەماس ئاشکراشی کردبوو کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان خۆیان و ئیسرائیل، هەروەها هاووڵاتی ئەمریکی-ئیسرائیلی کیت سیەگل ئازاد دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

کچی پێشمەرگەیەک لە حکوومەتی نوێی ئەڵمانیا دەبێتە وەزیر

سەڵاح

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی بیست ساڵی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی

یاسین

نێچیرڤان بارزانی: پرسی مووچە بەمزووانه چارەسەر دەبێت

سەڵاح