zagros news agency

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان دابەزى

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان دابەزینیان تۆمارکردوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (74) دۆلار و (68) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەى دۆلارێک و 11 سەنت دابەزیوە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (71) دۆلار و (17) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەرارود بە رۆژی رابردو نرخەکەی دۆلارێک و 23 سەنت دابەزیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لێژنه‌ی دارایی عێراق لەڕێگای زاگرۆسەوە هۆشداریەکی توند دەدات

یاسین

ئەمریکا هەڕەشە لە گروپە چەکدارە عێراقیەکان دەکات

سەڵاح

باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە دەوامی ئێواران بۆ بەشی کارتی نیشتمانی دەکاتەوە

یاسین