zagros news agency

لە بەغدا ئافرەتێک و سێ منداڵی لەلایەن شۆفێرێکی تەکسی دەرفێندرێت 

 

یەکشەممە، 9-2-2025، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا ئازادکردنی ئافرەتێکی ڕفێندراوی لەگەڵ سێ منداڵی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی شۆفێرێکی تاکسی ڕفاندوویەتی و ویستیویەتی دەستدرێژی بکاتە سەری.

ئەو سەرچاوەیە بە میدیای ناوخۆی ڕاگەیاند “زانیاری بە هێزە ئەمنییەکان درا، ئافرەتێکی دانیشتووی پارێزگای بابل لەگەڵ سێ منداڵی لەلایەن شۆفێرێکی تەکسیەوە ڕفێندراوە، دواتر هیزە ئەمنییەکان شوێنەکەیان دەستنیشانکرد، کە لە ناوچەی حەوت کۆشک لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا لە ماڵێک حەشاردرابوو، دوای گەیشتی هێزە ئەمنییەکان توانراوە ئافرەتەکە ئازاد بکرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو ئافرەتە ڕفێنراوە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە تاکسییەکی لە پارێزگای بابل بەکرێ گرتووە بۆ ئەوەی بیگەیەنێتە ناوچەی شەعب لە بەغدا تاوەکو سەردانی خمەکانی بکات، بەڵام دوای ئەوە شۆفێری تاکسیەکە بردوویەتە یەکێک لە خانووە چۆڵکراوەکانی ئەو ناوچەیەی سەرەوە و هەوڵیداوە دەستدرێژی بکاتە سەری و توندوتیژی بەرانبەر سێ منداڵەکەی بکات.”

سەرچاوەکە لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت “ئەو دوو ڕفێنەرە دەستگیرکراون و بە ڕاشکاوی دانیان ناوە بە ڕفاندنەکە بە مەبەستی دەستدرێژیکردنە سەر ئەو ئافرەتە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

به ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی ڤیزت کوردستان راگەیەندرا

یاسین

کۆمیسیۆن: زیاتر لە 750 کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخراونەتەوە

سەڵاح

بۆ یەکەم جار بەهای بیتکۆین گەیشتە خوار 90 هەزار دۆلار

سەڵاح