ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هەولێر …نۆژەنکردنەوەو قیرتاوكردنی چه‌ند شه‌قامێك له‌ گه‌ره‌كی شۆرش

 

ئەمرۆ یه‌كشەممە رێکەوتی 9.2.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی مه‌سعود كاره‌ش جێگری پارێزگارو کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، ژمارەیەک لە ئەندازیارانی شارەوانی، پرۆژه‌ی نۆژەنکردنەوەو قیرتاوكردنی چه‌ند شه‌قامێكی له‌ گه‌ره‌كی شۆرش كرده‌وه‌…

پارێزگاری هەولێر لە بارەی قیرتاوكردنی گەرەکی شۆرش شه‌قامه‌كانی سورچیان وێرای پیرۆزبایی كردن له‌ دانیشتوانی گه‌ره‌ك رایگەیاند، كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رباری قه‌یرانی دارایی و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی دروستی ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر پرۆسه‌ی قیرتاوكردن به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌م قیرتاوكردنی ئه‌م شه‌قامانه‌ش كاریگەرییەكی باشی لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی دەبێت بە تایبەتی لە ڕووی شەقامسازی و ئاسانكاریی هاتوچۆوە.

شایه‌نی ئاماژه‌ بۆكردنه‌ پرۆژەی نۆژەنکردنەوەو قیرتاوكردنی دوو شەقامی ناوخۆ لەگەرەکی شۆرش نزیک بازاری سورچیان گوژمەی پرۆژە ٢٢٠٥٠٠٠٠٠ دوو سەدو بیست ملیۆن و نیو لەسەر گوژمەی سەرباری پارێزگای هه‌ولێر جێبه‌جێكرا.

May be an image of 8 people and text that says 'Wm CATERP!ILAR'

May be an image of 2 people and text

May be an image of 9 people and text

May be an image of 9 people and text

May be an image of ‎4 people, newsroom and ‎text that says '‎Pjpa PAYAM cHAHи CHA 8 8 افة ΛνΛ AVA Base ش NRT LAVA . ews ژسه ون‎'‎‎

May be an image of 7 people and text that says 'บาม CATERP!I.LAR 四'

May be an image of 9 people and suit

 

هەواڵی پەیوەندیدار

نزیکبوونەوەی ڕووسیا و کۆریای باکوور وادەکات ئەمەریکا و چین بەیەکەوە کار بکەن

سەڵاح

گواستنەوەی کارتی زانیاری لە نێوان پارێزگاکان راگیرا

سەڵاح

وەزیری ئەوقاف : پشتیوان بەخوای گەورە و دڵسۆزانی ئەم وڵاتە ئازیزەمان، لەکۆتایدا کوردستان بەسەر ھەموو ئاستەنگەکاندا سەردەکەوێت

یاسین