نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان دابەزینی تۆمار کردوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (75) دۆلار و (74) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 23 سەنت دابەزیوە.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (71) دۆلار و (89) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 11 سەنت دابەزیوە.