بۆ مه‌به‌ستی واژۆكردنی یاداشتی لێكگه‌یشتن له‌نێوان حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی ئێران له‌باره‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری بڕیاره ئه‌مرۆ شه‌ممه وه‌زیری ناوخۆی ئێران سه‌ردانی عێراق بكات .
حكوومه‌تی عێراقی و وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاویانكردووه‌ته‌وه ، بڕیار وایه ئه‌مرۆ شه‌ممه 22ی شوبات ئەسکەندەر موئمینی، وەزیری ناوخۆی ئێران بە سەردانێک بگاته بەغدا
ئامانج له سه‌ردانه‌كه واژۆكردنی یاداشتی له‌یه‌كگه‌یشتنی نێوان حكوومه‌تی عێراق و ئیرانه له‌سه‌ر مۆڵه‌تی شوفێری بۆ ئەو کەسانەی هاووڵاتیی ئێرانین و لە عێراق دەژین یان بە پێچەوانەوە هاووڵاتیی عێراقین و لە ئێران دەژین.
به پێی قۆناغی یه‌كه‌می له‌یه‌كترگه‌یشتنه‌كه هاوڵاتیانی هه‌ردوو وڵات له داهاتوودا دەتوانن مۆڵەتەکانی شۆفێریی خۆیان وەربگێڕن و كاری پێ بكه‌ن و ئۆتۆمبێلەکانیان لە سەردان و گەشتەکاندا بەکاربهێنن له ڕێگاكانی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا .