ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مونا قه‌هوه‌چی: ئه‌م جاره‌ رۆڵی پێكهاته‌كان به‌هێزتر ده‌بێت له‌ ئیداره‌دان و چاومان له‌ وه‌گرتنی وه‌زاره‌تێكه‌

 

 

به‌هۆی پشتیوانیكردنی سه‌رۆك بارزانی له‌ پێكهاته‌كان و گرنگی پێدانیان له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كارایانه‌ خۆشیان هاتوه‌نه‌ته‌ بواری كاركردنی ئیدار و به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت، ئه‌م جاره‌ پێكهاته‌كان چاویان له‌ وه‌رگرتنی دوو وه‌زاره‌ت هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ به‌شداركردنی له‌ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان كه‌ په‌رله‌مانه‌.

پێكهاته‌كان لهكوردستان به‌و پشتیوانیه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆیان هه‌یه‌، توانیوانه‌ رۆلی گرنگ ببینن له‌ مه‌یدانی سیاسه‌ت و په‌رله‌مان و ئیداره‌دانی وڵات به‌م گرنگیه‌ وای كردووه‌ وه‌زاره‌تێكی تایبه‌ت به‌ كاروباری پێكهاته‌كان دابمه‌زرێت به‌ناوی وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان، جیاله‌وه‌ش له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پێكهاته‌كان پشكیان هه‌یه‌، له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێداگیری پارتی پێكهاته‌كان 11 كورسیان هه‌بوو دواتر به‌هۆی بریاری دادگای فیدرالییه‌وه‌، كورسی پێكهاته‌كان هه‌ڵگیران و نه‌مان دواتر له‌سه‌ر پێداگیری پارتی دیموكراتی كوردستان 5 كورسی گه‌رێنرایه‌وه‌ و ئێستاش پشتیوانی له‌ پێكهاته‌كان تادێت فراوانتر ده‌بێت.

له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم جیاله‌و گرنگییه‌ به‌ پێكهاته‌كان درا بریاره‌ له‌ كابنیه‌ی تازه‌ی حكوومه‌ت كابینه‌ی ده‌یه‌م، گرنگی زیان به‌ پێكهاته‌كان بدرێت،

مونا قه‌هوه‌چی، جێگری سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان بۆ (ئاژانسی زاگرۆس)گوتی: “لە سەروبەندی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانین، پارتی دیموکراتی کوردستان کە براوەی هەڵبژاردنەکان بوو، لە ماوەی رابردوودا دەستی کردوە بە دانوستاندن و سەردانی کردنی لایەنە سیاسیەکان، ئاشکرایە کە ژمارەیەک لە لایەنە سیاسیەکان بژاردەی ئۆپۆزیسیۆنیان لەم خولەدا هەڵبژاردوە، ئەوەی ماوەتەوە و وا چاوەروان دەکرێت کە پارتی و یەکێتی پێکهێنەری سەرەکی کابینەی داهاتوو بن، وەک پێکهاتەی تورکمان بەشداری کابینەی داهاتوو دەکەین و لە ئێستاوە پرۆژە و داواکاری و بەرنامەی سیاسی و خزمەتگوزارییمان ئامادەکردەوە و بەشدارییەکی کارامان دەوێت لە حکومەتی هەرێم.

گوتیشێ: ” وەک پارتی چاکسازی تورکمان کە براوەی هەڵبژاردنە لەناو پێکهاتەی تورکمان، پرۆژە و داواکارییمان ئامادەکردوە و چاوەرێی سەردانی لایەنی پێکهێنەری کابینەی حکومەت دەکەین بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی فەرمی رادەستیان بکەین، داواکاری ئێمە ئاشکرایە کە وەرگرتنی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانە، کە پێمان وایە کە رێگەی ئەم وەزارەتەوە دەتوانین کەلتوری پێکەوەژیان و شوناس و ئەدەبی پێکهاتە جیاوازەکان زیاتر دەپارێزین، دووپاتیشی دەکەینەوە کە پێکهاتەی تورکمان کە دووەم نەتەوەیە لە هەرێمی کوردستان بە ژمارەی کورسی پەرلەمانی مامەڵەی لەگەڵ نەکرێت، چونکە بەشدارییەکی کارای پێکهاتەی تورکمان لە حکومەتی هەرێم، پێگە و سیما و کەلتوری پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان لەهەرێمی کوردستان بەهێزتر و جوانتر دەکات و تەوافوق و یەکسانیش لەنێوان پێکهاتەکان دێنێتە کایەوە.

هاوكات، جه‌هوه‌ر عه‌لی به‌گ، جێگری میرحازم ته‌حسین به‌گ، مێری ئێزدییه‌كان بۆ (ئاژانسی زاگرۆس)گوتی: “هه‌میشه‌ سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان پشتیوانیی داواكاریی ره‌وای كوردانی ئێزدی بوون و هیچ كات به‌ ته‌نیا به‌جێیان نه‌هێشتوون ئه‌وه‌ی به‌ده‌م داواكاریی ئێزدییانەوە هاتووه‌ و پشتیوانیان بووه‌، سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان بوون و هه‌میشه‌ ئێزدییه‌كان پێگه‌ی تایبه‌تیان لای سه‌رۆكی حكوومه‌ت و كابینه‌كەی هەبووه‌، له‌و روانگەیەشه‌وه‌ داواكاریه‌كمان هه‌یه‌، ئه‌ویش پشكی ئێمه‌ له‌ كابینه‌ی حكوومه‌ت هەبێ.“

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: داواكارین له‌ كابینه‌ی تازه‌ی حكوومه‌تدا وه‌زاره‌تێك بدرێته‌ ئێزدییه‌كان، بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان و ره‌نگدانه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیان له‌ كوردستان.ئه‌و وه‌زارەته‌ گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ جیهانی ده‌ره‌وه‌ بگوترێت، كه‌ پێكه‌وه‌ژیان له‌ كوردستان‌ له‌ په‌رله‌مان و حكوومه‌ت ره‌نگی داوه‌ته‌وه، هەرچەندە به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌ت هیچ كاتێك لەمبارەیەوە درێغیی نه‌كردووه‌ و هەمیشە هاندەری رۆحی پێكەوەژیان بووە.“

هەواڵی پەیوەندیدار

نیۆیۆرک‌تایمز: زانیاری نوێ سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ئاشکرا بوو

سەڵاح

بەغدا.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا چوار زیارەتکار بوونە قوربانی

سەڵاح

پەرلەمانی سویسرا بە فەرمی كۆمەڵكوژی ئێزیدییەكانی بە جینۆساید ناساند

سەڵاح