ئەمڕۆ سێشەممە 25/2/2025، وەزارەتی كارەبا، ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: “سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە هەناردەی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ڕاگیرا، بەهۆیەوە 2 هەزار و 500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.”
ئەوەش خراوەتە ڕوو،، تیمەکانی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و وەزارەتی کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن.ش