ئابووریناسێكی عێراقی ئاشكراى ده‌كات، عێراق نەوتی ڕەش هەناردە دەکات، به‌ڵام بەنزین هاوردە دەکات و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ئەمە ڕەنگدانەوەی ئەو دواکەوتنە ترسناکەیە کە پیشەسازیی پاڵاوتنی نەوت له عێراق، تووشی بووە.
نه‌بیل مه‌رسوومى، ئابووریناسى عێراقی و مامۆستاى زانكۆ، له په‌یجی تایبه‌تى خۆى له‌باره‌ى فرۆشتنى نه‌وت و هاورده‌كردنى به‌نزینه‌وه له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراق، نووسیویه‌تى: “کۆی گشتیی هەناردەی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق لە ساڵی 2024 نزیکەی 12.910 ملیۆن تۆن بووە، کە 11.548 ملیۆن تۆنى نه‌وتى ڕه‌ش بووه و دەکاتە 90%ی کۆی هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، هاوکات عێراق لە هەمان ساڵدا بە نزیکەی 2.483 ملیۆن تۆن بەنزینی هاوردە کردووە، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “ئەمە ڕەنگدانەوەی ئەو دواکەوتنە ترسناکەیە کە پیشەسازیی پاڵاوتنی نەوت تووشی بووە، بەو پێیەی نەوتی ڕەش نزیکەی نیوەی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق له پاڵاوگاكان پێکدەهێنێت”.
ئه‌و ئابووریناسه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه بەوەی کە نرخەکانی لە بازاڕی جیهانیدا لە نرخی نەوتی خاو کەمترە، ده‌شڵێت: “لەلایەکی ترەوە حکوومەت پێشبینی ئەوەی دەکرد کە دوای کارپێکردنی پاڵاوگەی کەربەلا عێراق پێویستى به هاورده‌كردنى به‌نزین نه‌مێنێت خۆبژێوی بەدەست بهێنێ، بەڵام ئەمەش بەهۆی ئەو گرفتانەی کە پاڵاوگەی کەربەلا بەدەستیەوە دەناڵێنێت و بە هۆکاری تر، ئه‌وه‌ش ڕووی نه‌دا”.