بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، دوو تیمی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆدەبنەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند :” دوو تیمی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری بەڕێوەبەرانی گشتیی ژمێرکاری و خانەنشینی هەرێمەکە و ڕاوێژکاری وەزیری دارایی، گەیشتنە بەغدا .
شاندەکەی، ئەمڕۆ لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، بە مەبەستی چارەکردنی کێشەکانی بەردەم مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێم کۆدەبنەوە.