ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە سەرۆک و ئەندامانى کاتى دەستەى کارگێڕى یانەى وەرزشى هەولێر کرد

 

ئەمرۆ یەکشەممە 2025.3.9، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، بە ئامادەبوونى سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەرى گشتیى وەرزش و خەسرۆ غازى، بەڕێوەبەرى کاروبارى ناوخۆى پارێزگا، پێشوازیى لە تاهیر سابیر، سەرۆکى کاتى یانەى هەولێر و ئەندامانى دیکەى دەستەى کاتى کارگێڕى یانەى وەرزشى هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر، پشتیوانیی پارێزگاى هەولێر و حکومەتى هەرێمى کوردستانى بۆ یانەى هەولێر دووپاتکردەوە و تیشکى خستە سەر یٔامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى پاک و ئازادانەى دەستەی كارگێڕی یانەی وەرزشی هەولێر، کە بڕیارە لە ماوەى 45 ڕۆژى داهاتوودا ئەنجامبدرێت و ئومێدى سەرکەوتنى لە کار و ئەرکەکانیان بۆ خواستن. بۆ ئەومەبەستەش تەواوى پاڵپشتى و هاوکارى خۆى و پارێزگاى هەولێرى بۆ دووپاتکردنەوە و دڵنیاى کردنەوە ئەوەى لە توانامان بۆ سەرخستنى کارەکانیان لەوماوەیەدا درێغى لێناکرێت.

لەلایەن خۆیانەوە، سەرۆک و ئەندامانى کاتى دەستەى کارگێڕى یانەى وەرزشى هەولێر، سوپاسى پارێزگارى هەولێریان کرد بۆ ئەو متمانەیە و ئه‌ركه‌ى کە پێیان سپێردراوە و دڵنیایاندا ئەوەى لە توانایاندابێت بۆ خزمەتکردنى یانەکە و ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى پاک و ئازاد بۆ دەستەى کارگێڕى یانەکە ئەنجامیدەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان

یاسین

١٧ هەزار کەس دادەمەزرێن

دڵشاد

سەردانەکەی سوودانی بۆ ئەمەریکا لەناوەڕاستی مانگی داهاتوودا دەبێت

یاسین