zagros news agency

ئەمریکا: ڤیزا و شوێنی نیشتەجێبوونی لایەنگرانی حەماس هەڵدەوەشێنێتەوە

 

ئەمەریکا لایەنگرانی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی دیپۆرت دەکاتەوە و ڤیزا و نشیمەنیی هەمیشەیی ئەوان هەڵدەوەشێنێتەوە.

مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەمڕۆ دووشەممە، 10ـی ئاداری 2025، لە پۆستێکیدا لەسەر پلاتفۆرمی کۆمەڵایەتی ئێکس، لەبارەی دەستگیرکردنی چالاکوانی خوێندکاری فەڵەستینی مەحموود خەلیل، کە لە زانکۆی کۆڵۆمبیا ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە ئیسرائیل، ڕایگەیاند “ڤیزا و گرینکارتی لایەنگرانی حەماس لە ئەمەریکا هەڵدەوەشێتەوە، ئەمەش ڕێگە خۆش دەکات بۆ دیپۆرتکردنەوەیان”.

ئیمی گریر، پارێزەر ڕایگەیاند، خەلیل لەناو شوقەکەی کە خاوەندارێتی زانکۆیە لە مانهاتن دەستگیر کراوە، لەوێ چەند بریکارێکی کۆچبەران و جێبەجێکردنی گومرگی چوونەتە ناو باڵەخانەکەوە و دەستبەسەرییان کردووە.

مەحموود خەلیل، فەلەستینی یەکێکە لە قوتابییە چالاکوانەکانی زانکۆی کۆڵۆمبیا، چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا ناڕەزایەتی بەرامبەر ئیسرائیل دەربڕی و سەر ئەنجام دەستگیر کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

حەماس چوار سه‌ربازی ژنی ئیسرائیلی ئازاد كرد

سەڵاح

زیندانییەکی سیاسی کورد ماوەی 10 ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە

سەڵاح

بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت، كێشەی كارەبای قەزای قوشتەپە چارەسەر دەكرێت

یاسین