zagros news agency

ئەگەر ئێران گفتوگۆی ڕاستەوخۆ ڕەت بکاتەوە ڕەنگە شاندی ئەمەریکا گەشتی عومان نەکات

 

ئەمرۆ چوارشەممە، 9ـی نیسانی 2025، ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە زاری بەرپرسێکی ئیدارەی ئەمەریکاوە ڕایگەیاندووە، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ستیڤ ویتکۆف، لە ڕێگەی سەڵتەنەتی عومانەوە پەیامیان بۆ لایەنی ئێرانی ناردووە و داوای گفتوگۆی ڕاستەوخۆیان کردووە.

ئەو بەرپرسە ڕوونیشیکردەوە، ئەگەر ئێران ڕەتیبکاتەوە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ ئەنجامبدات، ڕەنگە ویتکۆف گەشت بۆ عومان نەکات، کە بڕیاربوو کۆبوونەوەکان لەوێدا بێت.

بە گوتەی بەرپرسانی ئاگادار لە دانوستانەکان، ئەگەری هەیە ویتکۆف سەفەری تاران بکات ئەگەر بانگهێشتی فەرمی لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە پێ بگات.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ترەمپ بەتەواوی ئاگادارە لەوەی کە ناتوانرێت هەر دانوستانێک لەگەڵ ئێران لە هەڵوێستی ئیسرائیل جیابکرێتەوە.

ترەمپ لە مانگی ئاداری ڕابردوودا، نامەیەکی ئاراستەی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران کرد و پێشنیاری دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکانی کرد، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە ئێران تەنیا دوو مانگی ماوە بۆ ئەوەی بەشداری دیپلۆماسی بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

شایسته‌ی دارایی مامۆستایانی وانه‌بێژ بۆ مانگی شه‌ش دابه‌شده‌كرێت

سەڵاح

ئاگادارییەک  لە وەزارەتی کارەباوە

سەڵاح

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

یاسین