ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژی ١١ی تشرینی دووھەمی ئەمساڵ، وەک وادەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دیاری کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، وادەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی دیاری کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە ڕۆژی ١١ی مانگی تشرینی دووهەمی ئەمساڵ، لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، دیاری کراوە.

