بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆى زاخۆ رایدەگەیەنێت، كامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە دوو شوێنی جیاوازى دیكەی سنوورى پارێزگاى دهۆك و ئیدارهى زاخۆ دهكهونهكار و داواش له شۆفێران دهكات زیاتر وریا بن و پابهندی رێنماییهكانى هاتووچۆ بن.
ئهو دوو شوێنهى كامێراكانى لێ دهكهونه كار دهكهونه سەر رێگای نێوان دهۆک بۆ زاخۆ و شەقامی سەرەکی نێوان تونێلی گەلی بۆ چوارڕیانی سحێلا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتۆوچۆی زاخۆ، هاووڵاتییان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، کە سبەی سێشەممە کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لهو دوو شوێنه دەکەونەکار.
باس لەوەشكراوە، زۆرترین خێرایی بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت 100 كیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و بۆ بارهەڵگرەکانیش، 80 كیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.

