zagros news agency

لە کەنەدا شۆفێرێک خۆی بەناو فێستیڤاڵێکدا کێشا و کوژراو و بریندار هەیە

 

لەشاری ڤانکۆڤەری کەنەدا ئۆتۆمبێلێک خۆی بەناو خەڵکدا کێشاوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی گیانیان سپاردووە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

پۆلیسی ڤانکۆڤەر ڕایگەیاند، لە کاتی فێستیڤاڵێکدا لە شارەکەدا ئۆتۆمبێلێک خۆی بەناو خەڵکەکەدا کێشاوە و ژمارەیەک کەس گیانیان سپارد و بریندار بوون، ئاماژەی بەوەش کرد، شۆفێرەکە دەستگیر کراوە.

ڕووداوەکە ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕوویدا، لە کاتێکدا بووە کە فلیپینەکانی کەنەدا ئاهەنگیان بەبۆنەی ڕۆژی ‘لاپۆ لاپۆ’ دەگێڕا و نمایشیان لە سەر شەقامەکان دەکرد.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سکای نیوز، تا ئێستا دەسەڵاتدارانی ڤانکۆڤەر ناسنامەی شۆفێرەکە و هۆی ڕووداوەکەیان ئاشکرا نەکردووە.

شایەتحاڵێک بە میدیاکانی کەنەدای ڕاگەیاندووە، زیاتر لە 20 قوربانییان بینیوە، هەروەها بەشێک لە ئامادەبووان دەڵێن، لەناکاو گوێیان لە هاوارکردن بووە کاتێک شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی وەرزشی خۆی کێشاوە بە ناو خەڵکەکە و زیاتر لە دەیان کەس لە نزیک شەقامی 43ی ڕۆژهەڵات و شەقامی فرایزەری شێلاوە.

لاپۆ لاپۆ سوڵتانێکی موسڵمانی دوورگەی ماکتان بووە، کە یەکێکە لە دوورگەکانی ڤیسایان لە فلیپین، فلیپینییەکان بە یەکەم پاڵەوانی نیشتمانی دەزانن کە بەرەنگاری داگیرکاری ئیسپانی بووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەردوو ئەنجومەنی ئابووریی فیدراڵ و هەرێم کۆبوونەوە و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە

یاسین

سویسرا: پابه‌ندین به‌ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی نه‌تانیاهۆ

سەڵاح

لە دهۆک 277 هەلی کار رادەگەیێنرێت

یاسین