شەڕی نێوان هیندستان و پاكستان، پێ دەنێتە قۆناغێكی تر و تەنیا شەوی ڕابردوو بەهۆی مووشەكبارانكردنی یەكترەوە 20 كەس كوژراون.
بەرپرسێكی هیندستان ڕایگەیاندووە: لە بەشە هیندییەكەی كشمیر، بەهۆی مووشەكبارانكردنەوە لەلایەن پاكسانەوە 7 كەس كوژران و 35 كەسی دیكە بریندارن.
سەرچاوەیەكی ئەمنیی هیندستان ڕایگەیاندووە: سێ هێلیكۆپتەری جەنگییشیان لەنێو خاكی خۆیان بەهۆكاری نادیارەوە تێك شكاون.
لە بەرانبەردا، بەرپرسانی پاكستان ڕایانگەیاندووە كە بەهۆی مووشەكبارانكردنی مزگەوتی باهاوالبۆر لەلایەن هیندستانەوە، 13 كوژروان، كە ژن و منداڵیشیان تێدایە.

