سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشیی لە پێشووتری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە كرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/5/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشیی لە ئەنوەر حاجی عوسمان، بریکاری پێشووتری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کرد بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر و کەسایەتیی ناسراو قادر حاجی عوسمان-ی برای.
سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەميی خۆی پێگەیاند، هەروەها هیوای خواست: “خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.”
ئەنوەر حاجی عوسمان بە ناوی خۆی و بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندی و هاوخەميی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.

