zagros news agency

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی یەكێتیی ئەوڕوپا لە هەرێمی كوردستان دەكات

 

ڕۆژی یەكشەممە 11ی ئایاری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ڕادو بوتوم بەرپرسی نووسینگەی یەكێتیی ئەوڕوپا لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا بەرپرسی نووسینگەی یەكێتیی ئەوڕوپا لە هەرێمی كوردستان وێڕای ئاماژەدان بە سەقامگیریی و بووژانەوەی هەرێمی كوردستان و هەماهەنگیی نێوان نووسینگەی یەكێتیی ئەوڕوپا لە هەرێم و ناوەندە فەرمی و نافەرمییەكانی هەرێمی كوردستان كورتەیەكی لە ڕوانگەی یەكێتیی ئەوڕوپا بەرانبەر هەرێمی كوردستان بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو و ئەوەشی ڕاگەیاند كە یەكێتیی ئەوڕوپا پاڵپشتی لە بوونی سەقامگیری و پێشڤەچوونی زیاتری هەرێمی كوردستان و پەرەپێدانی ئابووری و خۆشگوزەرانیی هاووڵاتیان دەكات.

لەبەشێكی تری ئەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە و ئاییندەی كورد لە سووریا و هەروەها پڕۆسەی چارەسەریی ئاشتیانە لە توركیا ئاڵوگۆڕ كرا و بەرپرسی نووسینگەی یەكێتیی ئەوڕوپا لە هەرێمی كوردستان ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە یەكخستنی ڕوانگەی لایەنە كوردییەكانی سووریا و هەروەها یارمەتیدانی پڕۆسەی چارەسەری ئاشتیانەی توركیا بەرز نرخاند.

May be an image of 4 people, the Oval Office and text

 

هەواڵی پەیوەندیدار

شه‌ش چه‌كداری داعش كوژران

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەڵاح

.ڤیان ده‌خیل بۆ ئاژانسی زاگرۆس: له‌كاتێكدا كۆنگره‌ی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی له‌ به‌غدا ده‌كرێت سزای مووچه‌خۆرانی كوردستان و 54 مادده‌ی ده‌ستووری پێشێل ده‌كرێت

یاسین